بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم عەبدی لەم بارەوە لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا نووسیویە: ئامانجی سەرەکی ئێمە کۆتایی هێنان بە داگیرکەری تورکیا لە عەفرین و گەڕانەوەی خەڵک بۆ ماڵەکانی خۆیانە.
عەبدی رەخنەی لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان گرت و وتی: چوار ساڵە داگیرکردن و ژینۆساید لە عەفرین لە لایەن تورکیاوە درێژەی هەیە و جیهان لە بەرانبەریدا بێدەنگە.
Your Comment